گۆرەویچنە
گۆرەویچنە خێزانە مەلێکن، ورد و چالاک، بە کێشی نزیک ١١ گرەم، دارژی، بەرزەفڕ و نەوێستاوە و زۆر دەنگخۆش. باڵەکانی کورتە و دڵی بەهێزە. مێروو و [کرم]] و جارجاریش دانەوێڵە دەخوا. لە ناو مەلە دەنگخۆشەکاندا لە هەموو بەوزەترە، بەرگەی برسییەتی ناگرێ؛ ئەگەر ٢٤ کاتژمێر برسی بێ، تیادەچێ، بەم بۆنەوە لە زستاناندا زۆریان تیادەچێ.
لە کون و کەلێنی دارەکاندا هێلانە دەکا. ئەگەر کونی داری گیر نەکەوێ، لە کونی زەوی، باکسی پۆستی ماڵەکان و تەنانەت قوتووی خاڵیشدا هێلانە دەکا. لە ساڵێکدا دووجار و هەرجار ٦ تا١٢ هێلکە دەکا. لە زاراوەی گیلانیدا پێی دەڵێن «کولکاپیس» و لەو باوڕەدان کە بولبولی مێچکە حەفت هێلکە دەکا، کە تەنیا یەکیان دەبێ بە بولبول و ئەوانی تر دەبنە کولکاپیس (کولکا= بولبول ، پیس= گەن، خراپ).[١]
ئەم مەلە لە خێزانی گۆرەویچنانە(Paridae). ئەم مەلانە بێجگە لە باکووری ئەمریکا نەبێ، لە هەموو دارستانەکان، لێڕەوارەکان، باخ و باخچەکانی دنیا دەبینرێن.
ناوەکانی تر
لە زاراوەکانی زمانی کوردیدا ئەم ناوانەش بۆ گۆرەویچنە هاتووە:
جۆرەکانی گۆرەویچنە[٤]
- گۆرەویچنەی بۆر
- گۆرەویچنەی پاشمل سپی
- گۆرەویچنەی پشت شێ
- گۆرەویچنەی شین
- گۆرەویچنەی تورکستانی
- گۆرەویچنەی سمێڵدار
- گۆرەویچنەی کلک درێژ
- گۆرەویچنەی گەورە