گێزەر

گێزەر ڕووەکێکی ڕیشەییە کە زۆربەی جاران پرتەقاڵی ڕەنگە هەرچەند کە وەنەوش، سپی، زەرد و سووریشی هەیە. گێزەر زۆرجار لە نێو سالاددا بە کاردێت. گێزەر سوودێکی زۆری ھەیە ئەگەر بێتوو بەباشی ئامادە بکرێت و بە رێژەی پێویست بخورێت ( لەوانەیە پێویستی بە راویژکاری پزیشکی ھەبێت) بۆ نمونە گێزەر دژە ئۆکسیدە سەرچاوەیەکی باشی بێتا کارۆتین و فایبەر و ڤیتامین (k1) و پۆتاسیۆمە، سەرچاوەیەکی باشی خۆراکین ھاوڕێی ئەوانەیە ئەیانەوێ کێش دابەزێنن [١][٢] ھەروەھا سوودی ھەیە بۆ چاوەکانیش.

وێنەی گێزەر
وێنەی گێزەری جنراو بە چەقۆ
Daucus carota subsp. maximus

پێکھاتەکانی گێزەر

پێکھاتەکان:[٢]

  • کالۆری : ٤١
  • ئاو: %٨٨
  • پرۆتین ٠.٩ گرام
  • کاربۆھیدرات ٩.٦ گرام
  • شەکر: ٤.٧ گرام
  • فایبەر : ٢.٨ گرام
  • چەوری: ٠.٢ گرام[٢]

سەرچاوەکان

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی ڕێکەوتی ١٢ی مەی ٢٠١٥