سوودانی باشوور
باشووری سوودان بە فەرمی کۆماری باشووری سوودان وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا. ناوەندی ئەم وڵاتە شاری جوبایە. ئەم وڵاتە لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ ئەتیۆپیا، لەباشووردا لەگەڵ وڵاتانی کینیا، ئوگاندا و کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ، لەڕۆژاوادا لەگەڵ کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و لەباکووردا لەگەڵ وڵاتی سوودان ھاوسنوورە.
کۆماری باشووری سوودان Republic of South Sudan | |||||
---|---|---|---|---|---|
پایتەخت | جوبا 04°51′N 31°36′E / 4.850°N 31.600°E | ||||
گەورەترین | پایتەخت | ||||
زمانە فەرمییەکان | ئینگلیزی[١] | ||||
دەوڵەت | کۆماری | ||||
- | سەرۆک کۆمار | سالڤا کیر | |||
سەربەخۆیی | سەربەخۆیی لە سوودان | ||||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ١٢٬٥٧٥٬٧١٤ | |||
- | سەرژمێریی ٢٠٠٨ | ٨،٢٦٠،٤٩٠ | |||
پاوانی ئینتەرنێت | .sd |
سەربەخۆیی
لە رۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھاوڵاتیانی باشووری سوودان لە ڕاپرسی گشتی بە ڕێژەی لە%٩٨ دەنگیان بۆ جیابونەوە لە سووداندا و لە ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٩ی تەمموزی ٢٠١١، لە شاری جوبای پایتەخت بە بەشداری بانکیمۆن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی زۆربەی وڵاتانی جیھان و عومەر بەشیر، سەرۆکی سوودان سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و بە فەرمی بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.[٢][٣]
- لەدوای ڕاگەیاندنی فەرمی سەربەخۆیی باشووری سوودان شادی و خۆشی، تەواوی شاری جوبای پایتەختی گرتووەتەوە.[٤]
- باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ھاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاھەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت بە سەربەخۆیی باشووری سوودان دانپێدانانی وڵاتەکەی بە سەربەخۆیی ئەم وڵاتەی لە ڕێکەوتی ٩/٧/٢٠١١ ئاشکرا کرد.[٥]
- مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەربەخۆیی باشووری سوودان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سالڤا کیر سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی کرد.[٦]
دانیشتووان
بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ژمارەی دانیشتووانی باشووری سوودان ٨،٢٦٠،٤٩٠ کەسە.[٧]