ڕووسەکان

ڕووسەکان (بە ڕووسی: русские) نەتەوەیەک لە سلاڤییەکانی ڕۆژھەڵاتن کە زۆربەیان لە ڕووسیا و وڵاتەکانی دەوروبەر دەژین. ناوی ڕووسیاش لەم ناوە ھاتووە کە بە مانای وڵاتی ڕووسەکانە. ڕووسەکان بە زمانی ڕووسی دەدوێن. ژمارەی دانیشتووانی ئەم نەتەوەیە لە ڕووسیادا ١١٧٫٣١٩٫٠٠٠ کەسە کە بە وڵاتەکانی تر بە ١٣٤ ملیۆن کەس دەگات.[٤٢]

ڕووسەکان
русские
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
١٣٤ ملیۆن کەس[١]
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 ڕووسیا: ١١٧٫٣١٩٫٠٠٠[٢]
دیاسپۆرا
 ئوکراینا٧٫١٧٠٫٠٠٠ (٢٠١٨)[٣]
 کازاخستان٣٫٦٤٤٫٥٢٩ (٢٠١٦)[٤]
 ئەڵمانیا٣٫٥٠٠٫٠٠٠ [٥][٦]
 ویلایەتە یەکگرتووەکان٣٫٠٧٢٫٧٥٦ (٢٠٠٩)[٧]
 ئیسرائیل٩٣٨٫٥٠٠ (٢٠١١)[٨]
 ئۆزبەکستان٨٠٩٫٥٣٠ (٢٠١٩)[٩]
 بیلاڕووس٧٨٥٫٠٨٤ (٢٠٠٩)[١٠]
 کەنەدا٦٢٢٫٤٤٥ (٢٠١٦)[١١]
 لاتڤیا٤٨٧٫٢٥٠ (٢٠١٨)[١٢]
 قرغیزستان٣٥٢٫٩٦٠ (٢٠١٨)[١٣]
 بەڕازیل٣٤٠٫٠٠٠[١٤]
 ئیستۆنیا٣٢٧٫٨٠٢ (٢٠٢٠)[١٥]
 ئەرژەنتین٣٠٠٫٠٠٠ (٢٠١٨)[١٦]
 مۆلدۆڤا٢٠١٫٢١٨ (٢٠١٤)[١٧]
 فەڕەنسا٢٠٠٫٠٠٠ ھەتا ٥٠٠٫٠٠٠ [١٨][١٨][١٩]
 تورکمانستان١٥٠٫٠٠٠ (٢٠١٢)[٢٠]
 لیتوانیا١٢٩٫٧٩٧ (٢٠١٧)[٢١]
 ئیتاڵیا١٢٠٫٤٥٩[٢٢]
 ئازەربایجان١١٩٫٣٠٠ (٢٠٠٩)[٢٣]
 فینلاند٧٨٫٥٠٠ ھەتا ٨٥٫٥٣٤ (٢٠١٨)[٢٤]
 ئوسترالیا٦٧٫٠٥٥ (٢٠٠٦)[٢٥]
 تورکیا٥٠٫٠٠٠[٢٦]
 پۆڵەندا٤٠٫٠٠٠ (٢٠١٩)[٢٧]
 ڕۆمانیا٣٦٫٣٩٧ (٢٠٠٢)[٢٨]
 کۆماری چیک٣٥٫٧٥٨ (٢٠١٦)[٢٩]
 تاجیکستان٣٥٫٠٠٠ (٢٠١٠)[٣٠]
 کۆریای باشوور٣٠٫٠٩٨ (٢٠١٦)[٣١][٣٢]
 گورجستان٢٦٫٤٥٣ (٢٠١٤)[٣٣]
 مەجارستان٢١٫٥١٨ (٢٠١٦)[٣٤]
 سوێد٢٠٫١٨٧ (٢٠١٦)[٣٥]
 چین١٥٫٦٠٩ (٢٠٠٠)[٣٦]
 بولگاریا١٥٫٥٩٥ (٢٠٠٢)[٣٧]
 ئەرمەنستان١٤٫٦٦٠ (٢٠٠٢)[٣٨]
 یۆنان١٣٫٦٣٥ (٢٠٠٢)[٣٩]
 دانمارک٧٫٦٨٦ (٢٠١٩)[٤٠]
زمانەکان
ڕووسی
ئایین
بەزۆری کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات
(کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی)
ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش بێ ئایینن.
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
خەڵکانی تری سلاڤیی ڕۆژھەڵات (بیلاڕووسەکان، ئۆکرانەکان)[٤١]

زمانی ڕووسی

██ زمانی ڕووسی فەرمییە. ██ زمانی ڕووسی فەرمیی نییە، بەڵام زیاتر لە ٣٠% خەڵک قسەی پێدەکەن.

زمانی ڕوسی (بە ڕووسى: русский язык) زمانێکە کە خەڵکی ڕووس قسەی پێدەکەن. زمانی ڕووسی زۆرترین زمانی بەکارھێنراوە لە ئەورووپا و بەربڵاوترین زمانە لە زمانە سلاڤییەکان. زمانی ڕوسی لە وڵاتەکانی ڕووسیا، بیلاڕووس، کازاخستان، قرغیزستان و ھەروەھا لە نەتەوە یەکگرتووەکان زمانێکی فەرمییە.[٤٣][٤٤]

کەسانی ناودار

ڕووسەکان لە مێژوودا زۆر کەسانێکی ناوداریان لە بەستێنە جۆراوجۆرەکان ھەبووە.

لە دامێنی وێژە و ئەدەبدا ڕووسەکان کەسانێکی وەکوو لیۆ تۆڵستۆی، فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی، مەکسیم گۆرکی، ڤلادیمیر مایاکۆڤسکی، بۆریس پاستێرناک، ئانتۆن چێخۆڤ، ئەلێکساندر پوشکین، میخائیل بۆلگاکۆڤ، ئانا ئاخماتۆڤا، ڤلادیمیر نابۆکۆڤ و نیکۆڵای گۆگۆڵیان ھەیە.

لە بەستێنی مۆسیقای کلاسیکدا ڕووسەکان کەسانێکی ناوداریان وەکوو پیۆتەر ئیلیچ چایکۆڤسکی و نیکۆلای ڕیمسکی کۆرساکۆڤیان ھەبووە.

لە بەستێنی زانست و زانستیارەکانی گەورەی ڕووس ناوەکانی دمیتری مەندەلیێڤ، ئیڤان پاڤلۆڤ و کۆنستانتین تسیۆلکۆڤسکی شایانی زیکرن.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان