یۆشیھیدێ سوگا

٩١ ھەمین سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن

یۆشیھیدێ سوگا (菅 義偉, سوگا یۆشیھیدێ، لەدایکبووی ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨) لە ڕۆژی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بە سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیموکراتی ژاپۆن ھەڵبژێردرا و دوای ٢ ڕۆژ وەک ٩١ ھەمین سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ھەڵبژێردرا لەدوای ئەوەی شینزۆ ئابی بەھۆی باروودۆخی تەندروستی دەستی لەکارکێشایەوە. یوشیھیدییە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی یاسا ھەیە لە زانکۆی ھۆسەی و چەندین پۆستی سیاسی ھەبووە. یوشیھیدییە لە خێزانێکی جووتیار لەدایکبووە و ساڵی ١٩٦٩ چووە بەشی یاسا لە زانکۆی ھۆسەی چونکە کەمترین تێچووی ھەبوو بەراورد بە زانکۆکانی دیکە.[١] دوای ئەوەی ساڵی ١٩٧٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێنا دەستی کرد بە بیرکردنەوە لە سیاسەت و ھەر لەم کاتەشەوە کاری سیاسی دەستپێکرد. ساڵی ١٩٧٥ یوشیھیدییە بوو بە سکرتێری ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ژاپۆن. ساڵی ١٩٨٧ بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی یۆکۆھاما. ساڵی ٢٠٠٥ بوو بە جێگری وەزیری ناوخۆ و پەیوەندییەکان و ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن شینزۆ ئابییەوە پۆستی وەزیری لە ھەمان وەزارەت پێدرا. ساڵی ٢٠١٢ دوای ئەوەی شینزۆ ئابی گەڕایەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، یوشیھیدییە پۆستی سکرتێری ڕۆژنامەوانی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرت و بۆ درێژترین ماوە لەم پۆستەدا مایەوە لە مێژووی ژاپۆندا. دوای ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی، شینزۆ ئابی متمانەی خۆی بەخشی بە یوشیھیدییە وەک شوێنگرەوەی.[٢][٣]

یوشیھیدییە سوگا
菅 義偉
Japanese Prime Minister Yoshihide Suga giving his first press conference as Prime Minister on 16 September 2020.
یوشیھیدییە سوگا لە ساڵی ٢٠٢٠
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
پادشاناروھیتۆ
جێگرتارۆ ئاسۆ
پێشینەشینزۆ ئابی
سەرۆکی پارتی لیبراڵ دیموکرات
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
سکرتێری گشتیتۆشیھیرۆ نیکای
پێشینەشینزۆ ئابی
سکرتێری ڕۆژنامەوانی ئەنجومەنی وەزیران
لە پۆستدا بووە
٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ – ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠
سەرۆک وەزیرانشینزۆ ئابی
پێشینەئۆسامو فوجیمورا
پاشینەکاتسونۆبو کاتۆ
وەزیری ناوخۆ و پەیوەندییەکان
لە پۆستدا بووە
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ – ٢٧ی ئابی ٢٠٠٧
سەرۆک وەزیرانشینزۆ ئابی
پێشینەھەیزۆ تاکیناکا
پاشینەھیرۆیا ماسودا
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٦
پێشینەئەنجومەنەکە دامەزرا
زۆرینە٧٦٬٠٢٧ (٣٤٫٦٪)
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨ (٧١ ساڵ)
یوزاوا، ژاپۆن
پارتی سیاسیپارتی لیبراڵ دیموکرات (ژاپۆن)
ھاوسەر(ەکان)ماریکۆ سوگا
منداڵ(ەکان)٣
خوێندن لەبەکالۆریۆس لە یاسا
زانکۆی ھۆسەی
ماڵپەڕوێبگەی فەرمی

سەرچاوەکان

بەستەرە درەکییەکان