گەلانی تورک

گەلانی تورک کۆمەڵێک نەتەوەی جۆراوجۆرن لە ڕۆژاوا، ناوەند، ڕۆژھەڵات و باکووری ئاسیا و ھەروەھا بەشێک لە ئەورووپا، کە بە زمانە تورکییەکان قسە دەکەن.[٢٩][٣٠]

گەلانی تورک
ئەم وڵاتانە و ھەرێمە فێدراڵانەی یەکێک لە زمانی تورکج زمانی فەرمییانە.
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
دەوروبەری ١٤٠–١٦٠ ملیۆن[١][٢] یان زیاتر لە ١٧٠ ملیۆن[٣]
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 تورکیا٥٧٬٥٠٠٬٠٠٠–٦١٬٥٠٠٬٠٠٠[٤]
 ئۆزبەکستان٢٥٬٢٠٠٬٠٠٠[٥]
 ئێران۱٥،٠٠٠،٠٠٠[٦]
 ڕووسیا١٢٬٧٥١٬٥٠٢[٧]
 کازاخستان١٢٬٣٠٠٬٠٠٠[٨]
 چین١١٬٦٤٧٬٠٠٠[٩]
 ئازەربایجان١٠٬٠٠٠٬٠٠٠[١٠]
 یەکێتیی ئەورووپا٥٬٨٧٦٬٣١٨
 تورکمانستان٤٬٥٠٠٬٠٠٠[١١]
 قرغیزستان٤٬٥٠٠٬٠٠٠[١٢]
 ئەفغانستان٣٬٥٠٠٬٠٠٠[١٣]
 عێراق١٬٥٠٠٬٠٠٠[١٤]
 تاجیکستان١٬٢٠٠٬٠٠٠[١٥]
 ویلایەتە یەکگرتووەکان٩٠٠٬٠٠٠+[١٦]
 سووریا٨٠٠٬٠٠٠–١٬٠٠٠٬٠٠٠+[١٧]
 بولگاریا٥٩٠٬٦٦١
 قوبرسی باکوور٣١٣٬٦٢٦[١٨]
 ئوسترالیا٢٩٣٬٥٠٠
 گورجستان٣٠٥٬٥٣٩[١٩]
 ئوکراینا٢٧٥٬٣٠٠[٢٠]
 عەرەبستانی سعوودی٢٢٤٬٤٦٠
 مەنگۆلیا٢٠٢٬٠٨٦[٢١]
 لوبنان٢٠٠٬٠٠٠[٢٢][٢٣][٢٤][٢٥]
 پاکستان١٨٠٬٠٠٠[٢٦]
 مۆلدۆڤا١٥٤٬٤٦١[٢٧]
 مەقدوونیای باکوور٨١٬٩٠٠[٢٨]
زمانەکان
تورکی
ئایین
ئیسلام (سوننە، عەلەوی، شیعە)
مەسیحییەت (بە ھەموو مەزھەبەکانەوە)
جوویەتی
بێ ئایینی
بودیزم
تەنگرییەت

تورکەکان ژمارەیەکی زۆری ھۆزی مەنغۆلیایان لێ دەکەوتەوەو، زمانی تورکج دانیشتوانەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست و ڕۆژھەڵات -ی باکووری ئاسیاوە پێک دێنن بە پێی مێژووناسان و زمانناسان، ئەم زمانە دانیشتوانی ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژھەڵاتی ئاسیاوە پێ دەدوێن، وە لە بنەڕەتەوە لە مەنگۆلیا یان لە توڤاوە پێ ی دواینە. بە شێوەیەکی سەرەکی گەلانی تورکج کاری ڕاو و وکاری جووتیاریان کردووە بەڵام دواتر بوونەتە نەتەوەیەکی گەڕۆک.

نەتەوەکان

لیستی گروپە تورکەکان
ناوژمارەوڵاتئایین
تورکەکانی ئەنادۆڵ٧٥،٠٠٠،٠٠٠  تورکیا,  قوبرسی باکوورئیسلام سوننە، عەلەوی، بێدینی، مەسیحی، تەنگرییەت
ئازەرییەکان٣١،٠٠٠،٠٠٠  ئازەربایجان, ڕووسیائیسلام شیعە, سوننە، زەردەشتی، بەھایی، جوولەکایەتی
ئۆزبەکەکان٣٠،٠٠٠،٠٠٠  ئۆزبەکستانئیسلام سوننە
کازاخەکان١٥،٠٠٠،٠٠٠  کازاخستان, مەنگۆلیا, چینئیسلام سوننە، مەسیحییەت، تەنگرییەت
ئۆیغوور١٢،٠٠٠،٠٠٠ چینئیسلام سوننە، تەنگرییەت، مەسیحییەت
تورکمان٨،٠٠٠،٠٠٠  تورکمانستانئیسلام سوننە، بێدینی
تاتارەکان٦،٠٠٠،٠٠٠ڕووسیائیسلام سوننە, مەسیحییەت
قرغیزەکان٦،٠٠٠،٠٠٠  قرغیزستان, چینئیسلام سوننە، تەنگرییەت
بەشکیرەکان١،٧٠٠،٠٠٠ڕووسیائیسلام سوننە
چوڤاشەکان١،٥٠٠،٠٠٠ڕووسیامەسیحییەت, تەنگرییەت
تورکەکانی خۆراسان١،٠٠٠،٠٠٠ئێرانئیسلام شیعە
قەشقایی٩٥٠،٠٠٠ئیسلام شیعە
قەرەقەڵپاق٨٠٠،٠٠٠ئۆزبەکستانئیسلام سوننە
کومیکەکان٥٢٠،٠٠٠ڕووسیائیسلام سوننە
تاتارەکانی کریمیا٥٠٠،٠٠٠کریمیائیسلام سوننە، مەسیحییەت، بێدینی
یاقووتەکان٤٨٠،٠٠٠ڕووسیامەسیحییەت, تەنگرییەت
قەرەچایەکان٣٥٠،٠٠٠ڕووسیائیسلام سوننە
تووڤائیان٢٧٥،٠٠٠ڕووسیابودیزم, تەنگرییەت
گاگائوزەکان١٢٦،٠٠٠مۆلدۆڤامەسیحییەت
بەلقارەکان١١٢،٠٠٠ڕووسیائیسلام سوننە
نۆگائیان١١٠،٠٠٠ڕووسیائیسلام سوننە
سالارەکان١٠٤،٠٠٠چینئیسلام سوننە, بودیزم
خاکاسەکان٧٥،٠٠٠ڕووسیامەسیحییەت, تەنگرییەت
ئەڵتائیان٧٤،٠٠٠ڕووسیابورخانییەت, تەنگرییەت, مەسیحییەت
ئەینووەکان٦٠،٠٠٠چینعەلەوی
خەلەجەکان٤٢،٠٠٠شیعە
یووگەرەکان١٣،٠٠٠چینبودیزم، تەنگرییەت
دۆڵگانەکان١٣،٠٠٠ڕووسیاتەنگرییەت, مەسیحییەت
قەرائیان٢،٠٠٠تورکیاجوولەکایەتی
قرمچاقان١،٠٠٠کریمیاجوولەکایەتی

زمانی تورکج

نازناوی تورک لە نێو نەتەوەکان(بە ئینگلیزی: گەلانی تورکج، بە ئیغووری: تورك، تورک بە کۆمەڵێک لە گرووپە ڕەگەزییەکان دەگوترێت کە لە باکوور، ڕۆژھەڵات، ڕۆژئاوا و ناوەندی ئاسیادا دەژین. تورکەکان بە یەکێک لە زمانە تورکییەکان قسە دەکەن. ھەندێک لە دیارترین گرووپە سەردەمیەکانی زمانی تورکی بریتین لە گەلانی: ئاڵتای، ئازەربایجان، خەڵکی چۆڤاش، گەلی گاگاوز، کازاخەکان، خەڵکی قرگستان، تورکمانەکان، تورکەکان، توڤانەکان، یغورییەکان، ئوزبێکان و یاقووتەکان.

ڕەچەڵەکی گەلانانی تورک بووەتە جێگای مشتوومری زۆرێک لە زمانزانانی ھاوچەرخ، زانایانی بواری بۆماوەزانی بە گوێرەی ئەو پاشماوە بۆماویانەی کە دۆزیویانەتەوە، وە شوێنگەی یەکەمی ئەم گەلە دەبەنەوە باکووری چین ومەنغۆلیا، کە بریتی بوون لە کۆمەڵە گەلانێکی سەرەتایی کە بە کاروباری کشتوکال کردن و لەوەر کردنەوە خەریک بوون لەوێوە ئەژموونی دەسەڵاتیان بە ھێرش کردن بەسەر خاکەکاتنی بەپیتی وڵاتانی ھاوسنووریان و داگیر کردنیان و گرتنە دەسەڵاتی بەرفراوانیان بەسەر ناوچەکە وە ھەروەھا توانیانان بە دەست بەسەرداگرتنی زەویەکانیان. بەھۆی نالەباری ژینگەی مەنگۆلیا کە وشک وبیابانیەکی سەخت تەنھا کاری بەخیو کردنی ئەسپیان گرتۆتە بەر و پەنایان بردۆتە بەر ژیانی رەوەندی و کۆچەری. بۆیە لە بواری ئەسپ سوارچاکی باشیان لێ دەرچوە.بە گشتی ئەوە قەبووڵ دەکرێت کە ناوی تورک لە کۆتایدا لە زاراوەی کۆچبەرانی تورکمانی کۆنەوە وەرگیراوە ،توروک واتە دروست، لەدایکبوون یان بەھێز. کۆنترین ئەو گەلانەی بە زمانی تورکی دوانە لە سەرچاوە چینیەکاندا ناسراون بریتین لە یەنیسی کیرگیز و زینلی کە دانیشتووی باشوری سیبریان. وە نمونەیەکی تر دانیشتوانە تورکەکانی سەردەمی زۆر کۆن گەلانی بە دینگلینگ دەبێت.[٣١]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان