ھێرشەکانی مزگەوتی کرایستچرچ

هێرشەکانی مزگەوتی کرایستچرچ دوو تەقەکردن تیرۆریستی مەسیحی بوون لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٩، بۆ سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایستچەرچ لە نیوزلەندا.[١]هێرشەکان لەلایەن چەکدارێکی تاقانە ئەنجامدراوە کە لە کاتی نوێژی هەینیدا چووەتە ناو هەردوو مزگەوتەکە، کاتژمێر ١:٤٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە مزگەوتی ئەلنوور لە گەڕەکی ڕیکارتۆن دەستیپێکردووە و کاتژمێر ١:٥٢ی پاشنیوەڕۆ لە ناوەندی ئیسلامی لینوود بەردەوام بووە.[٢][٣][٤] لە ئاکامدا ٥١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠ کەسیش بریندار بوون.[٥][٦]

چەکدارەکە ناوی برێنتۆن هاریسۆن تارانتی تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی ئوسترالیایە. دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسەوە کەوتە خوارەوە و لەکاتی لێخوڕینی بۆ مزگەوتی سێیەم لە شاری ئاشبێرتۆن دەستگیرکرا. باڵادەستی سپی پێست و توندڕەوی مەسیحی بوو.[٧][٨]

سەرچاوەکان