ڤاکسینی کۆڤید-١٩

ڤاکسینی کۆڤید-١٩ یاخوود ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ڤاکسینێکە بەکاردێت بۆ بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا. پێش ڤایرۆسی کۆڕۆنا-١٩، کارکراوە بۆ گەشەپێدانی ڤاکسینێک دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکوو سارس و مێرس، وە کارکراوە لەسەر چۆنیەتی کارکردن و شێوەی ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا، کە لێکۆلینەوەکان یارمەتی خێرا گەشە پێدانی ڤاکسینێکی دا دژی ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا ( کۆڤید-١٩) لە ناوەندی دیسێمبەری ٢٠٢٠، پەنجاو حەوت ڤاکسینی کاندید کراو لەژێر تاقیکردنەوەی پزیشکی دابوون لە بەشی ( گەشەپێدانی پزیشکی III ) چەنەھا ڤاکسین دژی کۆرۆنا دۆزرانەوە کە بە ڕێژەی %٩٥ بەرزدەبوون و دژی نیشانەکانی کۆرۆنا دەوەستانەوە[١] شەش ڤاکسین بۆ دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پەسەندکرا بۆ بەکارھێنانی گشتی: دوویان ڤاکسینی RNA کە (tozinameran) لەلایەن کۆمپانیای پزیشکی (Pfizer) و ( mRNA-1273 ) لەلایەن کۆمپانیای پزیشکی (مۆدێرنا) ، وە دوو ڤاکسینی تریش (BBIBP-CorV) لەلایەن کۆمپانیای پزیشکی (Sinopharm) و (CoronaVac) لەلایەن کۆمپانیای پزیشکی (Sinovac) وە دوو ڤاکسینی گوێزەرەوەی ڤایرۆسی کە (Gam-COVID-Vac) لەلایەن پەیمانگای پزیشکی (Gamaleya Research Institute) و (AZD1222) لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆرد و کۆمپانیای پزیشکی ( AstraZeneca)

زۆرێک لە وڵاتان پلانیان بۆ ئەوانە داناوە کە لەژێر مەترسی بەرزدان وەکوو کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی لە نەخۆشخانە کاردەکەن[٢] لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ـەکەوە ٩.٩٥ ملیۆن ڤاکسینی دژی کۆرۆنا ئامادەکراوە بەشێوەی جیھانی بە گوێرەی راپۆرتە فەرمیەکان[٣] شوێنە پزیشکیەکانی وەک (Pfizer, Moderna, و AstraZeneca ) باسیان لە توانای بەرھەمھێنانی ٥.٣ بلیۆن دۆس کردووە، کە دەکرێ بە شێوەی ڤاکسین بەکاربێت بۆ ٣ بلیۆن خەڵک ( کە ھەر ڤاکسینێک پێویستی بە دوو دۆس ھەیە بۆ کاریگەربوونی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا) کە دۆسەکان پێشوو تر داواکراون لەلایەن وڵاتانەوە [٤] کە نیوەی دۆسەکان لەلایەن وڵاتە ئابوری بەرزەکانەوە کڕدراون [٥]


سەرچاوەکان