ئێسپێرانتۆ

زمانی یارمەتیدەری نێونەتەوەیی

ئێسپێرانتۆ بەناوبانگترین و کارامەترین زمانی نێوەنەتەوەیی دەستکردە کە بۆ یەکگرتووکردنی زمانەکانی هەموو خەڵکی دنیادا درووست کراوە بە ئامانجی ئەوەی کە ببێتە زمانێکی دووەهەم بۆ ھەموو کەس لە جیھاندا. ئەم زمانە لە ساڵی ١٨٨٧ زایینیدا لە لایەن لودۆڤیگ لازارۆس زامێنھۆفـی پۆڵەندی بە ئایین جولەکە دروستکراوە. زامێنھۆف سەرەتا زمانەکەی ناونا 'La Internacia Lingvo' کە بەواتای (زمانە نێودەوڵەتیەکە) بوو، بەڵام ھەر زوو خەڵک بە ناوی ئێسپێرانتۆ ناسیان کە بەواتای (ئەو کەسەی کە ھیواخوازە)یە.

ئاڵای زمانی ئێسپێرانتۆ

ئاخێوەرانی ئەم زمانە بەسەر ھەموو جیھاندا دابەشبوون کە وڵاتە گەورەکانیش لەخۆ دەگرێت، بەڵام ھیچکەس ژمارەی ڕاستەقینەی ئێسپێڕانتۆزانەکان نازانێت. زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن کە لە نێوان چەند سەد کەس بۆ دوو میلیۆن کەسن. تەنانەت نزیکەی ٢٠٠٠ ئاخێوەری ڕەسەن ھەن کە زمانی دایکیانە و ھەر لە منداڵییەوە بەم زمانە قسەیان لەگەڵ کراوە. بەمەش ئێسپێرانتۆ دەبێتە زمانێکی دەستکرد کە زۆرترین بەکارهێنەری لە ھەموو جیھاندا هەیە. ئێسپێرانتۆ خاوەنی ئاڵا و سروودی خۆشیەتی.

ئێسپێرانتۆ ئامانجەکەی ئەوەبوو کە زمانێکی ئاسان بێت تا ھەموو کەس بە ترخان کردنی کاتێکی کەم فێر یبێت و چێژی لێ ببینێت، بەم مەبەستەش ڕێزمانێکی ئاسان و جێگیری بۆ دروست کراوە و پیتی ناو وشەکانیشی ھەمیشە ھەمان دەنگیان ھەیە و وشەکانی بە پێشگر و پاشگر چەندین وشەی تریان لێ دروست دەکرێن. تەنھا بە زانینی ٣٠٠٠ چاوگ دەتوانیت ٢٠٠٠٠ وشەی تر دروست بکەیت کە یەکسانە بە ژمارەی ئەو وشانەی کە زۆربەی ئینگلیزە ڕەسەنەکان لە زمانی خۆیاندا دەیزانن. ئاسانی ئەم زمانە تا ئەو ڕادەیەکە کە بۆ فێربوون، نزیکەی ١٥٠ کاتژمێر پێویستە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئینگلیزی ١٥٠٠ و ئەڵمانی ٢٠٠٠ کاتژمێریان دەوێت.

ئەلفبێی ئێسپێرانتۆ لە ٢٨ پیت پێکدێن کە ئەمانەنپیتەکانی a e i o u کە لەسەرەتای وشە ھاتن دەنگی ئـ دێتە پێشیان
ئەلفبێی ئێسپێرانتۆناوی پیتدەنگی پیتنمونەی وشەچۆنیەتی خوێندنەوەیواتاکەی
١Aaئاـاarboئاربۆدار
٢Bbبۆبbananoبانانۆمۆز
٣Ccتسۆتسcepoتسێپۆپیاز
٤Ĉĉچۆچĉevaloچێڤالۆئەسپ
٥Ddدۆدdomoدۆمۆخانوو
٦Eeئەدەنگی تێکەڵەیەکە لەنێوان (ـە و ـێ)elefantoئێلێفانتۆفیل
٧Ffفۆفfenestroفێنێسترۆپەنجەرە
٨Ggگۆگgitaroگیتارۆگیتار
٩Ĝĝجۆجĝardenoجاردێنۆباخچە
١٠Hhهۆھhundoھووندۆسەگ
١١Ĥĥخۆخĥameleonoخامێلێۆنۆقمقمۆکە
١٢Iiئیییinfano

mi

ئینفانۆ

می

منداڵ

من

١٣Jjیۆیjesیێسبەڵێ
١٤Ĵĵژۆژĵazoژازۆجاز
١٥Kkکۆکkafoکافۆقاوە
١٦Llلۆلlaktoلاکتۆشیر
١٧Mmمۆمmanoمانۆدەست
١٨Nnنۆنneنەنەخێر
١٩Ooئۆۆombreloئۆمبڕێلۆچەتر
٢٠Ppپۆپpomoپۆمۆسێو
٢١Rrڕۆڕ (ڕ بەقورسی مەڵێ بەس با لە ر ـش نەچێ)rizoڕیزۆبرنج
٢٢Ssسۆسseĝoسێجۆکورسی
٢٣Ŝŝشۆشŝafoشافۆمەڕ
٢٣Ttتۆتtempoتێمپۆکات
٢٥Uuئوووursoئوورسۆورچ
٢٦Ŭŭوۆوaŭtoئاوتۆئۆتۆمبێل
٢٧Vvڤۆڤviolonoڤیۆلۆنۆکەمانچە
٢٨Zzزۆزzebroزێبرۆکەرەکێوی

تێبینی بکە وشەکان بە ۆ کۆتاییھاتوون، چونکە لە ئێسپێرانتۆ ھەموو ناوێک بە ۆ کۆتاییدێت.

سەرچاوەکان

بەستەری دەرەکی

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ئێسپێرانتۆ