دەستپێک
کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری بە ناوی بازرگانیی بەربڵاوی سپەیس ئێکس (بە ئینگلیزی: SpaceX) کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کە کار دەکات لەسەر فڕینی بۆشایی و بەرھەمھێنەری بۆشایی. کۆمپانیایەکە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٢دا دامەزراوە بە ئامانجی کەمکردنی خەرجییە بۆشایییەکان و پڕۆژەکردنی تایبەتی لەسەر ھەسارەی مەریخ. کۆمپانیای سپەیس ئێکس چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشاییی ئاسمان بە ئامانجی گرێبەستنی تایبەتی ئینتەرنێت لە بۆشاییی ئاسمان بە ناوی پڕۆژەی ستارلینک. کۆمپانیایەکە پەرەی بە چەندین مەکۆی بۆشایی داوە، لەوانەش مەکۆی تایبەت و ناوازەییی سپەیس ئێکس دراگۆن، ھەروەھا چەندین کەشتیوانی گواستووەتەوە بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە ھەڵگری تایبەتی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢. سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیایە کە بتوانێت مەکۆی بۆشایی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و بتوانێت بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆشی، یەکەمین کۆمپانیاش بوو توانی چەند کەشتیوانێک بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، ھەروەھا یەکەمین بوو لە فڕاندنی مووشەکی خولگەیی بە شێوەیەکی ستوونی و دابەزندنی بەشێوەیەکی ستوونی، ھەروەھا کۆمپانیایەکە توانی ٢٠ گەشتی تایبەت ڕەوانەی وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بکات بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەمریکیی ناسا، ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەھای کۆمپانیای سپەیس ئێکس نزیکەی ١٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بەراورد کراوە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٢٨ی ئایار – فەلەستین لەلایەن ئیسپانیا، نەرویژ و ئیرلەند وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ ناسێنرا.
- ١٩ی ئایار – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ئێران، ٩ کەس کوژران کە ئیبراھیم ڕەئیسی (لە وێنەکەدا)، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو کوژراوەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتوانی کورد و ئەندامانی ھەدەپە دادگایی کران ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ بەندکران دەرکرا.
- ١٥ی ئایار – ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا درا و بەھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – ئێران لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجامدا.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆریی خاوەن خەڵاتی نۆبێل، پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ٥٨٥ی پێش زایین، ھەر دوو ئیمپراتۆرییەتی ماد و لیدیا لەسەر دەستنیشانکردنی سنوورەکانی نێوانیان ڕێک کەوتن، کە زۆربەی ناوچەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی دەگرتەوە.
- ١٩١٥، ھێزەکانی سوپای ڕووسیا ھێرشیان کردە سەر شاری مەھاباد و داگیریان کرد.
- ١٩٤٠، بەلجیکا لە جەنگی جیھانیی دووەمدا ڕادەستی ئەڵمانیای نازی بوو.
- ١٩٥٩، ئەمریکییەکان دوو مەیموونیان بە کەشتیی جۆبیتەر ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، کە دواتر و پاش بڕینی ٥٠٠ کیلۆمەتر لە بۆشایی ئاسمان، بە سەلامەتی گەڕانەوە.
- ١٩٦١، بنیاتنانی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی.
- ١٩٦٤، ڕێکخراوەی ئازادیخوازیی فەلەستین دامەزرا.
- ١٩٠٨، لەدایکبوونی یان فلێمینگ، نووسەری ئینگلیسی؛ خوڵقێنەری جەیمز بۆند (مردووی ١٩٦٤)
- ١٩٦٨، لەدایکبوونی کایلی مینۆگ، گۆرانیبێژ و خانمەئەکتەری ئوسترالیایی
- ١٧٨٧، مردنی لیۆپۆڵد مۆتسارت، مۆسیقاژەنی ئەڵمانی (لەدایکبووی ١٧١٩)
- ١٨٤٩، مردنی ئان برۆنتی، شاعیر و نووسەری ئینگلیزی (لەدایکبووی ١٨٢٠)
- ١٩٣٧، مردنی ئالفرێد ئادلێر، دەروونناسی نەمسایی (لەدایکبووی ١٨٧٠)
- ١٩٩٥، کۆچی دوایی تەحسین تەھا، گۆرانیبێژی کورد (لەدایکبووی ١٩٤١)
- ڕۆژی جیھانیی تەندروستیی سووڕی مانگانە
- … کە بە پێچەوانەی جەنگی جیھانی یەکەم کە تەنیا ٥٪ی قوربانییەکان لە خەڵکی مەدەنی پێکدەھاتن، لە جەنگی جیھانی دووەم نزیکەی ٦٦٪ی قوربانییەکان خەڵکی مەدەنی بوون؟