دەستپێک
کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری بە ناوی بازرگانیی بەربڵاوی سپەیس ئێکس (بە ئینگلیزی: SpaceX) کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کە کار دەکات لەسەر فڕینی بۆشایی و بەرھەمھێنەری بۆشایی. کۆمپانیایەکە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٢دا دامەزراوە بە ئامانجی کەمکردنی خەرجییە بۆشایییەکان و پڕۆژەکردنی تایبەتی لەسەر ھەسارەی مەریخ. کۆمپانیای سپەیس ئێکس چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشاییی ئاسمان بە ئامانجی گرێبەستنی تایبەتی ئینتەرنێت لە بۆشاییی ئاسمان بە ناوی پڕۆژەی ستارلینک. کۆمپانیایەکە پەرەی بە چەندین مەکۆی بۆشایی داوە، لەوانەش مەکۆی تایبەت و ناوازەییی سپەیس ئێکس دراگۆن، ھەروەھا چەندین کەشتیوانی گواستووەتەوە بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە ھەڵگری تایبەتی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢. سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیایە کە بتوانێت مەکۆی بۆشایی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و بتوانێت بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆشی، یەکەمین کۆمپانیاش بوو توانی چەند کەشتیوانێک بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، ھەروەھا یەکەمین بوو لە فڕاندنی مووشەکی خولگەیی بە شێوەیەکی ستوونی و دابەزندنی بەشێوەیەکی ستوونی، ھەروەھا کۆمپانیایەکە توانی ٢٠ گەشتی تایبەت ڕەوانەی وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بکات بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەمریکیی ناسا، ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەھای کۆمپانیای سپەیس ئێکس نزیکەی ١٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بەراورد کراوە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٩ی ئایار – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ئێران، ٩ کەس کوژران کە ئیبراھیم ڕەئیسی (لە وێنەکەدا)، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو کوژراوەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتوانی کورد و ئەندامانی ھەدەپە دادگایی کران ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ بەندکران دەرکرا.
- ١٥ی ئایار – ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا درا و بەھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – ئێران لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجامدا.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆریی خاوەن خەڵاتی نۆبێل، پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٩٤٠، نەرویژ لە جەنگی جیھانیی دووەمدا ڕادەستی ئەڵمانیای نازی بوو.
- ١٩٥٣، ئێدمۆند ھیلاری نیوزیلاندی و تێنزیگ نۆرگای نیپالی لە چیای ئێڤەرست وەسەر کەوتن.
- ١٩٨٧، ھێزی پێشمەرگە شارۆچکەی تەقتەقیان لە دەست ڕژێمی بەعس ڕزگار کرد، کە تێیدا دە پێشمەرگە شەھید بوون.
- ١٩٩٩، ڕاگواستنی بیست و دوو خێزانی کورد لە شاری کەرکووک و دەوروبەری لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە.
- ٢٠١٣، تۆڕی میدیاییی ڕووداو دامەزرا.
- ١٨٨٠، لەدایکبوونی ئۆسڤالد شپێنگلەر، فەیلەسووفی ئەڵمانی (مردووی ١٩٣٦)
- ١٩١٧، لەدایکبوونی جان ئێف. کێنیدی، سی و پێنجەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا (مردووی ١٩٦٣)
- ١٩٢٩، لەدایکبوونی پیتەر ھیگز، فیزیکزانی ئینگلیسی؛ براوەی خەڵاتی نۆبێل لە فیزیک ٢٠١٣
- ١٩٨١، لەدایکبوونی ئاندرییە ئارشەڤین، یاریزانی ڕووسی
- ١٨٢٩، مردنی ھومفری داڤی، کیمیازانی بەریتانیایی (لەدایکبووی ١٧٧٨)
- ١٨٢٩، مردنی بەھائوڵڵا، بنەغەدانەری ئایینی بەھایی (لەدایکبووی ١٨١٧)
- ١٩٧٩، مردنی ماری پیکفۆرد، خانمەکتەر و بەرھەمھێنەری کەنەدایی (لەدایکبووی ١٨٩٢)
- ٢٠١٣، کۆچی دوایی تەھا کەریمی، سینەماکار و دەرھێنەری کورد (لەدایکبووی ١٩٧٥)
- ڕۆژی دیموکراسی لە نەیجیریا
- ڕۆژی کۆماری لە نیپال
- ڕۆژی سەربەخۆیی لە ئێکوادۆر
- … کە نەوبەھار یەکەمین فەرھەنگی کوردییە و لە ساڵی ١٦٨٣ی زایینی لەلایەن ئەحمەدی خانییەوە نووسراوە.