دەستپێک
چاوەڕوانی (بە ئینگلیزی: Waiting) فیلمێکی درامیی ھیندیی ساڵی ٢٠١٥یە، لە دەرھێنانی ئانو مینۆن. فیلمەکە لەلایەن پریتی گوپتا و مانیش موندرە لەژێر ئاڵای ئیشکا فیلمز و دریشیام فیلمز بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن مێنۆن و جەیمز ڕوزیکا بە ھاوبەشی نووسراوە و نەسرەدین شا و کالکی کۆچلین ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمی چاوەڕێ تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان دوو کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ژیان لە نەخۆشخانەیەکدا دەبنە ھاوڕێی یەکتر، لە ھەمان کاتدا چاودێری ھاوسەرکانیان دەکەن کە لە کۆمادان. لە فیلمەکەدا ڕاجات کاپوور، سوھاسینی مانیراتنام، ئارجون ماتوور، ڕاجیڤ ڕاڤیندراناتان و ڕاتنابالی بەتاچارجی ڕۆڵی پاڵپشت دەگێڕن. پەرەپێدانی فیلمەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ دەستیپێکرد، کاتێک مێنۆن گرێبەستی لەگەڵ کۆچلین و شا بۆ پڕۆژەیەکی بێ ناونیشان واژووکرد. وێنەگرتنی سەرەکی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە کەنار دەریای شاری کۆچی باشووری ھیندستان دەستی پێکردووە، نەھا پارتی وەک وێنەگری سینەمایی بۆ فیلمەکە کاری کردووە. گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر مایکی ماککلێری کە دانیشتووی نیووزلەندایە، ئاوازی گۆرانییەکانی فیلمەکەی داناوە. نیتین بەید و ئەپورڤا ئەسرانی مۆنتاژیان بۆ فیلمەکە کردووە و ئاتیکا چۆھان دیالۆگەکەی نووسیوە. ھەروەھا یەکەم فیلمی ھیندی بوو کە دەرھێنەر و خانمەکتەری دیاری باشووری ھیندستان "سوھاسینی مانیراتنام" دەرکەوتنی تێدا ھەبوو. ھەروەھا کۆچلین یەکەم جار وەک ھۆنراوەنووسێک بۆ فیلمەکە دەرکەوت و گۆرانی "چاوەڕوانی تۆ"ی نووسی.
یەکەم نمایشی جیھانی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دوبەی لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ئەنجامدا و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی کرا. ھەروەھا لە ئاھەنگی کۆتایی فێستیڤاڵی فیلمی ئاسیای بەڕیتانیا نمایشکرا، کە مێنۆن خەڵاتی باشترین دەرھێنەری بەدەستھێنا. فیلمەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ لە ھیندستان بە شێوەی شانۆیی نمایشکرا، لەگەڵ نمایشکردنی فیلمی چاوەڕێ لە ھیندستان لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا، بە تایبەتی ستایشی ڕۆڵەکانی کۆچلین و شا، و دەرھێنانی مێنۆنیان کرد. فیلمەکە لەساتی نمایشکردنیدا لە بۆکس ئۆفیسدا کۆی گشتی ٣٥ ملیۆن کرۆر(٤٤٠ ھەزار دۆلار)ی کۆکردەوە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٩ی ئایار – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ئێران، ٩ کەس کوژران کە ئیبراھیم ڕەئیسی (لە وێنەکەدا)، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو کوژراوەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتوانی کورد و ئەندامانی ھەدەپە دادگایی کران ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ بەندکران دەرکرا.
- ١٥ی ئایار – ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا درا و بەھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – ئێران لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجامدا.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆریی خاوەن خەڵاتی نۆبێل، پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ٢٠٠٣ – بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی، ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە ھاوینەھەواری دووکان کۆبوونەوە، کە تێیدا ھەردوو لایەن ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە ھەردوو ئیدارەی ھەولێر و سلێمانی لە چوارچێوەی یەک حکوومەتی یەکگرتوودا یەکبخرێتەوە.
- ٢٠٠٥ – پەرلەمانی کوردستان بە تێکڕای دەنگی ئەندامەکانی، مەسعوود بارزانی وەکوو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژارد.
- … کە دوورترین شتێک لە زەوییەوە کە لەلایەن مرۆڤەوە سازکراوە ڤۆیجری یەکە کە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە کۆمەڵەی خۆری بەجێھێشتووە؟