دەستپێک
زیائەددین ئەبو موحەممەد عەبدیللا بن ئەحمەد مالەقی ناسراو بە ئیبن بەیتار، (عەرەبی: ابن البيطار)، (٥٩٣ ک. /١١٩٧ ز. – ٦٤٦ ک. /١٢٤٨ ز) زانایەکی ڕوەکناسی و دەرمانسازیی موسڵمانە، بە یەکێک لە زانا گەورەکانی سەدەکانی ناوەڕاست ھەژماردەکرێت، و زانای سەردەمەکەی لە زانستی ڕووەکناسی و زانستی دەرمان. لە مەلەگای ئەندەلوس لەدایکبووە، لە سێڤیلیا خوێندوویەتی لەسەر دەستی زانایانی وەک ئەبوو عەبباس نەباتی و عەبدوڵڵا بن ساڵح کەتامی. چووەتە مەغریب دوای تەمەنی بیست ساڵی، سەردانی مەراکش و جەزائیر و تونسی کردووە وەک توێژەرێک لە زانستی ڕووەکناسی، دواتر بۆ ئاسیای بچووک و شام، لەوێش بۆ حیجاز و غەززە و قودس و بەیرووت و میسر و یۆنان تا لە کۆتایی لە دیمەشق نیشتەجێ بوو، لەوێ خەریکی توێژینەوەکانی بوو لە بواری ڕوەکناسی.
ئیبن بەیتار بەرھەمی زۆری ھەیە بەناوبانگترینیان ئینسایکڵۆپیدیایەکی ڕووەکی بوو، ناسراو بە (الجامع لمفردات الأدوية والأغذية)، کە تێیدا باسی زیاتر لە ١٤٠٠ دەرمانی گیایی و زیندەیی و کانزایی ٣٠٠ دانە لە داھێنانی خۆیەتی، بۆ ھەر یەکێکیان سوودی پزیشکی نیشانداوە، ئەم کتێبەی داناوە کاتێک لە میسڕ بوو، و کردی بە چوار بەش. ھەڵبەت تێکۆشانی ئیبن بەیتار بە فیڕۆ نەچوو، بەڵکو ھاوکاری کردووە لە سەقامگیری زاراوەی پزیشکی عەرەبی و ھەروەھا بوو بە سەرچاوەیەکی گرنگی پزیشکی لە ئەورووپا و ڕۆژاوادا.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٩ی ئایار – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ئێران، ٩ کەس کوژران کە ئیبراھیم ڕەئیسی (لە وێنەکەدا)، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو کوژراوەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتوانی کورد و ئەندامانی ھەدەپە دادگایی کران ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ بەندکران دەرکرا.
- ١٥ی ئایار – ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا درا و بەھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – ئێران لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجامدا.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆریی خاوەن خەڵاتی نۆبێل، پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٧٩٠، مافی لەبەرگرتنەوە لە ئەمریکا لەسەر دەستی جۆرج واشینگتن بوو بە یاسا.
- ١٨٨٩، لە ڕووداوی ڕووخانی بەنداوی ساوت فۆرک لە پێنسیلڤانیای ئەمریکا زیاتر لە دوو ھەزار کەس مردن.
- ١٩٢٤، ھێزی ئاسمانیی بەریتانیا شاری سلێمانی بۆردمان کرد و لە ئەنجامدا نزیکەی حەفتا و پێنج ماڵی شارەکە وێران بوون و ژمارەیەکیش بوونە قوربانی.
- ١٩٣١، جەیمس کلارک ڕۆز بەستەڵەکی باکووری دۆزییەوە.
- ١٩٥٢، بەرلین بوو بە دوو بەشەوە.
- ١٩٦٢، ئادۆڵف ئایشمەن ئەفسەری ئێس ئێسی ئەڵمانیای نازی بە تاوانی ھۆلۆکۆست لە جەنگی جیھانیی دووەمدا لە ئیسرائیل ئیعدام کرا.
- ٢٠٠٢، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە ئەندامی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال.
- ١٨١٩، لەدایکبوونی واڵت ویتمان، وتارنوس، شاعیر و ڕۆژنامەوانی ئەمریکایی (مردووی ١٨٩٢
- ١٩٣٠، لەدایکبوونی کلینت ئیستوود، ئەکتەر و دەرھێنەری ئەمریکایی
- ١٨٠٩، مردنی یۆسێف ھایدن، مۆسیقاژەنی نەمسایی (لەدایکبووی ١٧٣٢)
- ١٨٣٢، مردنی ئێڤاریست گالوا، ماتماتیکزان و شۆڕشگێڕی فەڕانسەوی (لەدایکبووی ١٨١١)
- ڕۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان
- … کە ماریۆن کۆتیار، خانمەکتەری فەڕەنسی، ھەموو ئەو فیلمانەی کە بە زمانی ئینگلیزی ڕۆڵی تێدا گێڕاون، بەسەر زمانی فەڕەنسیدا دۆبلاژی کردوونەوە؟