دەستپێک
لەسێدارەدانی فیرعەون (بە فارسی: اعدام فرعون، بە «تیرۆرکردنی فیرعەون»یش ناسراوە، کە لە بوارەکانی ڕاگەیاندندا بڵاوکرایەوە کە ھاوشانی «تِرُور فرعون»ی فارسییە) فیلمێکی بەڵگەنامەیییە، کە لە بەرھەمھێنانی لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامیی ئێرانییە.
فیلمەکە باسی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنی سەرۆکی پێشووی میسر ئەنوەر سادات دەکات، و تێیدا ڕەخنە لە سیاسەتەکانی سادات دەگرێت و پاڵپشتیی ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنەکە دەکات، کە بەھۆیەوە لەلایەن بوارەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە میسری و سینەمایییەکان و ئەکتەرە میسرییەکانەوە ڕەخنەی بڵاوی لێ گیرا. ماوەی فیلمەکە شەست و دوو خولەکە و بە زمانی عەرەبییە لەگەڵ ھەبوونی ژێرنووسی فارسی.
لێکۆڵینەوە لەسەر فیلمەکە لە ئێران ئەنجامدرا، و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە ھات و دەرکەوت کە ھەر لە سەرتاوە فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی ئێرانی نییە، بەڵکو لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەرھەمھێنرا و دەرچووی کەناڵی جەزیرە وەرگیراوە. فیلمەکەی جەزیرە بەشێک لە زنجیرەفیلمێکی بەڵگەنامەییی بەرنامەیەک بە ناوی «تاوانی سیاسی» بوو. کەناڵی جەزیرە لێکۆڵینەوەیەکی دەربارەی فیلمەکە کردەوە، و فیلمەکەیان بە «تاوانی ڕاگەیاندنی و دزی و شێواندن» بۆ ئەو بەرنامەی کە دروستکرابوو ڕاگەیاند.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٩ی ئایار – بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە ئێران، ٩ کەس کوژران کە ئیبراھیم ڕەئیسی (لە وێنەکەدا)، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەناو کوژراوەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتوانی کورد و ئەندامانی ھەدەپە دادگایی کران ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢ ساڵ، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ ساڵ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ بەندکران دەرکرا.
- ١٥ی ئایار – ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا درا و بەھۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – ئێران لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستیی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجامدا.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆریی خاوەن خەڵاتی نۆبێل، پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- … کە لیختنشتاین و ئۆزبەکستان دوو وڵاتی دەورەدراو لە جیھانن، کە نەتەنیا خۆیان بەڵکوو تەواوی وڵاتانی ھاوسنووریشیان ڕێگای بە دەریا ئازادەکانەوە نییە؟