دەستپێک
کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری بە ناوی بازرگانیی بەربڵاوی سپەیس ئێکس (بە ئینگلیزی: SpaceX) کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کە کار دەکات لەسەر فڕینی بۆشایی و بەرھەمھێنەری بۆشایی. کۆمپانیایەکە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٢دا دامەزراوە بە ئامانجی کەمکردنی خەرجییە بۆشایییەکان و پڕۆژەکردنی تایبەتی لەسەر ھەسارەی مەریخ. کۆمپانیای سپەیس ئێکس چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشاییی ئاسمان بە ئامانجی گرێبەستنی تایبەتی ئینتەرنێت لە بۆشاییی ئاسمان بە ناوی پڕۆژەی ستارلینک. کۆمپانیایەکە پەرەی بە چەندین مەکۆی بۆشایی داوە، لەوانەش مەکۆی تایبەت و ناوازەییی سپەیس ئێکس دراگۆن، ھەروەھا چەندین کەشتیوانی گواستووەتەوە بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە ھەڵگری تایبەتی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢. سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیایە کە بتوانێت مەکۆی بۆشایی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و بتوانێت بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆشی، یەکەمین کۆمپانیاش بوو توانی چەند کەشتیوانێک بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، ھەروەھا یەکەمین بوو لە فڕاندنی مووشەکی خولگەیی بە شێوەیەکی ستوونی و دابەزندنی بەشێوەیەکی ستوونی، ھەروەھا کۆمپانیایەکە توانی ٢٠ گەشتی تایبەت ڕەوانەی وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بکات بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەمریکیی ناسا، ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەھای کۆمپانیای سپەیس ئێکس نزیکەی ١٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بەراورد کراوە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٩ی ئایار - بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێران، ٩ کەس گیانیان لەدەست دا کە ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆککۆمار (لە وێنەکەدا) و، حوسێن ئەمیرعەبدوڵلاھیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێیدا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی ھەدەپە دادگایی کراون ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ زیندان دەربڕا.
- ١٥ی ئایار – ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، دوای ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە سووریا، ئێران ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەستپێکرد.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆری خاوەن خەڵاتی نۆبێل پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٩٩١، ئەریتریا سەربەخۆیی لە ئیتیۆپیا وەرگرت.
- ٢٠٠٢، ڕووسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان ھاوپەیمانییەتی مۆسکۆیان مۆر کرد.
- ١٦٨٦، لەدایکبوونی گابرێل فەھرەنھایت داھێنەری گەرمیپێو (مردووی ١٧٣٦)
- ١٨١٩، لەدایکبوونی ڤیکتۆریا شاژنی بەڕیتانیا (مردووی ١٩٠١)
- ١٩٤١، لەدایکبوونی بۆب دیلان، گۆرانیبێژ و گیتاڕژەن و نووسەر و ھۆنراوەنووسی گۆرانی ئەمریکی
- ١٩٤٢، لەدایکبوونی عەلی بەشیر یاریزان و ڕاھێنەری یاری کریکێتی باشووری ئەفریقی
- ١٩٧٣، لەدایکبوونی ڕوسلانا، گۆرانیبێژ، سەماکەر، ئاوازدانەر، بەرھەمھێنەر، ھۆنراوەنووس، میوزیکژەنن، ئەکتەر، سیاسەتوان و چالاکوانی ئۆکرانی
- ١٥٤٣، مردنی نیکۆلاس کۆپەرنیکۆس، زانای بواری بیرکاری و ئەستێرەناسیی سەردەمی ڕێنیسانس (لەدایکبووی ١٤٧٣)
- ١٨٨٣، مردنی عەبدولقادر سەرکردەی جەزائیری (لەدایکبووی ١٨٠٨)
- ١٩٧٢، مردنی ئیسماعیل یاسین ئەکتەری کۆمیدی میسڕی (لەدایکبووی ١٩١٥)
- ڕۆژی بەرمۆدە
- … کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان تەنیا جارێک لە ساڵی ٢٠١٣، بەمەبەستی دانپێدان وشەی کوردستانی بەکارھێناوە و دواتر ھەموو کاتێک ھەبوونی کوردستانی بەتایبەت لە تورکیا ڕەت کردووەتە؟