دەستپێک
ماگدالینا کارمین فریدا کالۆ کالدیرۆن (بە ئیسپانی: Magdalena Carmen Frida Kahlo y Calderón) (٦ی تەممووزی ١٩٠٧ – ١٣ی تەممووزی ١٩٥٤) وێنەکێشێکی مەکسیکی بوو کە بەھۆی وێنە پۆرترەیتەکانییەوە ناوبانگی دەرکرد، بەتایبەت بەھۆی خۆپۆرترەیتەکانییەوە. سروشت و کەلەپووری مەکسیک بوو بە سەرچاوەی ئیلھامبەخش بۆ کارەکانی فریدا. بە کەڵکوەرگرتن لە کولتووری عەوامی مەکسیک، فریدا ھونەری ناییڤی بەکار ھێنا بۆ ورووژاندنی پرسەکانی ناسنامە، سەردەمی دوای کۆلۆنیالیزم، جێندەر، چینایەتی و ڕەگەز لەناو کۆمەڵگای مەکسیکی. وێنەکانی فریدا پەیوەندیی پتەویان ھەبوو لەگەڵ ژیانی ئەو لەگەڵ تێکھەڵکێشکردنیان لەگەڵ توخمی ڕیالیزم و خەیاڵ. کالۆ وەک کەسێکی سوریالیست و ڕیالیزمی سیحری دادەنرێت. ئەو بەوەش ناسراوە کە لە وێنەکانیدا ڕەنگدانەوەی ئازاری بەردەوامی خۆی پیشان دەدات.
کالۆ لە باوکێکی ئەڵمانی و دایکێکی میستزیۆیی لە دایک بوو. زۆربەی تەمەنی منداڵیی لە لا کاسا ئەزول لە کۆیۆئاکان بەسەر برد. ئێستا ئەم شوێنە بووەتە مۆزەخانەی فریدا کالۆ و بۆ ھەمووان کراوەیە. وێڕای ئەوەی بە دەردی ئیفلیجیی مناڵان دەیناڵاند، بەڵام ھیوای بەوە بوو کە بچێتە بەشی پزیشکی، بەڵام کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵان بوو، تووشی ڕووداوێکی ھاتوچۆ ھات، کاتێک لەناو پاسێک بوو. ئەم ڕووداوە وای کرد تەواوی ژیانی لەناو ئازاردا بناڵێنێت و تووشی کێشەی تەندروستی ببێت. دوای ڕووداوەکە، کاتێک تەندروستیی بەرەو گەڕانەوە دەچوو ئەوا خولیای مناڵیی بۆ بوون بە ھونەرمەند گەڕایەوە لای کالۆ.
لە ساڵی ١٩٢٧، فریدا دەچێتە ناو بواری سیاسەت و دەبێتە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی مەکسیکی، لەم ڕێگایەوە ھونەرمەند و وێنەکێش دیێگۆ ڕیڤێرای ناسی. دواتر بەیەکەوە لە ساڵی ١٩٢٩ ھاوسەرگیرییان کرد. لە ساڵانی سییەکان بەیەکەوە گەشتی مەکسیک و ئەمریکایان کرد. لەو کاتانەدا، فریدا شێوازی تایبەتی کارکردنی خۆی دۆزییەوە. تابلۆ سەرەکییەکانی خۆی کە لە کولتوور و فۆلکلۆری مەکسیکی وەرگیرابوون، ھەروەھا ئەو پۆرترێتانەی خۆی کە تێکەڵی کردبوون لەگەڵ بیروباوەڕەکانی سەردەمی پێش کۆلۆمبی و کاتۆلیک. تابلۆکانی ئەو وایان لە وێنەکێشی سووریالیستی ئاندرێ بریتۆن کرد کە لە ساڵی ١٩٣٨ پێشانگایەکی بۆ بکاتەوە لە گالێریی جولیەن لێڤی لە نیویۆرک. پێشانگایەکە سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. بۆ ساڵی دواتر (١٩٣٩)، فریدا پێشانگایەکی دیکەی لە پاریس کردەوە. ھەرچەندە کە پێشانگاکەی پاریس بەمجۆرە سەرکەوتوو نەبوو، مۆزەخانەی لووڤر تابلۆیەکی لە کالۆ کڕییەوە. زە فرەیم، یەکەم تابلۆی وێنەکێشی مەکسیکییە کە لە کۆکراوەکانی مۆزەخانەی لووڤر دابنرێت. لە ساڵانی چلەکاندا، کالۆ ھەم لە پێشانگا ھونەرییەکانی مەکسیک و ئەمریکا بەشداری کرد، ھەروەھا لەلایەکی دیکەوە وەک مامۆستای ھونەر کاری کرد. کالۆ یەکێک بوو لە ئەندامانی دامەزرێنەر لە کۆمەڵەی سێمیاریۆ دی کولتوورا مێکسیکانا. لە ساڵی ١٩٥٣، یەکەمین پێشانگای تاکەکەسیی کردەوە لە مەکسیک، ئەمەش بەماوەیەکی کورت بوو بەر لە مردنی لە ساڵی ١٩٥٤، واتە لە تەمەنی ٤٧ ساڵی.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٩ی ئایار - بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێران، ٩ کەس گیانیان لەدەست دا کە ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆککۆمار (لە وێنەکەدا) و، حوسێن ئەمیرعەبدوڵلاھیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێیدا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی ھەدەپە دادگایی کراون ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ زیندان دەربڕا.
- ١٥ی ئایار – ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، دوای ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە سووریا، ئێران ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەستپێکرد.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆری خاوەن خەڵاتی نۆبێل پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٨٨١دا، ڕێکخراوی خاچی سووری ئەمریکی پێک ھێنراوە.
- ١٩٨٧دا، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ھێرشی کردە سەر سوپای بەعس و دوای دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک بنکە و ڕەبییەی سەربازی، زنجیرە چیای گڵەزەردەی ناوچەی قەرەداغی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کۆنترۆڵ کرد.
- ١٦٨٨، لەدایکبوونی ئەلێکساندەر پۆپ، شاعیری ئینگلیزی (مردووی ١٧٤٤)
- ٢٠٠٩، کۆچی دوایی قالەمەڕە، شمشاڵژەنی کورد (لەدایکبووی ١٩٢٥)
- … کە ھەتا پێش دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٢، ھیچ وڵاتێک لەو کۆمیسیۆنە دەرنەکرابوو؟