دەستپێک

وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

ماگدالینا کارمین فریدا کالۆ کالیدرۆن (بە ئیسپانی: Magdalena Carmen Frida Kahlo y Calderón) (٦ی تەممووزی ١٩٠٧ – ١٣ی تەممووزی ١٩٥٤) وێنەکێشێکی مەکسیکی بوو کە بەھۆی وێنە پۆرترەیتەکانییەوە ناوبانگی دەرکرد، بەتایبەت بەھۆی خۆپۆرترەیتەکانییەوە. سروشت و کەلەپووری مەکسیک بوو بە سەرچاوەی ئیلھامبەخش بۆ کارەکانی فریدا. بە کەڵکوەرگرتن لە کولتووری عەوامی مەکسیک، فریدا ھونەری ناییڤی بەکار ھێنا بۆ ورووژاندنی پرسەکانی ناسنامە، سەردەمی دوای کۆلۆنیالیزم، جێندەر، چینایەتی و ڕەگەز لەناو کۆمەڵگای مەکسیکی. وێنەکانی فریدا پەیوەندیی پتەویان ھەبوو لەگەڵ ژیانی ئەو لەگەڵ تێکھەڵکێشکردنیان لەگەڵ توخمی ڕیالیزم و خەیاڵ. کالۆ وەک کەسێکی سوریالیست و ڕیالیزمی سیحری دادەنرێت. ئەو بەوەش ناسراوە کە لە وێنەکانیدا ڕەنگدانەوەی ئازاری بەردەوامی خۆی پیشان دەدات.

کالۆ لە باوکێکی ئەڵمانی و دایکێکی میستزیۆیی لە دایک بوو. زۆربەی تەمەنی منداڵیی لە لا کاسا ئەزول لە کۆیۆئاکان بەسەر برد. ئێستا ئەم شوێنە بووەتە مۆزەخانەی فریدا کالۆ و بۆ ھەمووان کراوەیە. وێڕای ئەوەی بە دەردی ئیفلیجیی مناڵان دەیناڵاند، بەڵام ھیوای بەوە بوو کە بچێتە بەشی پزیشکی، بەڵام کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵان بوو، تووشی ڕووداوێکی ھاتوچۆ ھات، کاتێک لەناو پاسێک بوو. ئەم ڕووداوە وای کرد تەواوی ژیانی لەناو ئازاردا بناڵێنێت و تووشی کێشەی تەندروستی ببێت. دوای ڕووداوەکە، کاتێک تەندروستیی بەرەو گەڕانەوە دەچوو ئەوا خولیای مناڵیی بۆ بوون بە ھونەرمەند گەڕایەوە لای کالۆ.

لە ساڵی ١٩٢٧، فریدا دەچێتە ناو بواری سیاسەت و دەبێتە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی مەکسیکی، لەم ڕێگایەوە ھونەرمەند و وێنەکێش دیێگۆ ڕیڤێرای ناسی. دواتر بەیەکەوە لە ساڵی ١٩٢٩ ھاوسەرگیرییان کرد. لە ساڵانی سییەکان بەیەکەوە گەشتی مەکسیک و ئەمریکایان کرد. لەو کاتانەدا، فریدا شێوازی تایبەتی کارکردنی خۆی دۆزییەوە. تابلۆ سەرەکییەکانی خۆی کە لە کولتوور و فۆلکلۆری مەکسیکی وەرگیرابوون، ھەروەھا ئەو پۆرترێتانەی خۆی کە تێکەڵی کردبوون لەگەڵ بیروباوەڕەکانی سەردەمی پێش کۆلۆمبی و کاتۆلیک. تابلۆکانی ئەو وایان لە وێنەکێشی سووریالیستی ئاندرێ بریتۆن کرد کە لە ساڵی ١٩٣٨ پێشانگایەکی بۆ بکاتەوە لە گالێریی جولیەن لێڤی لە نیویۆرک. پێشانگایەکە سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. بۆ ساڵی دواتر (١٩٣٩)، فریدا پێشانگایەکی دیکەی لە پاریس کردەوە. ھەرچەندە کە پێشانگاکەی پاریس بەمجۆرە سەرکەوتوو نەبوو، مۆزەخانەی لووڤر تابلۆیەکی لە کالۆ کڕییەوە. زە فرەیم، یەکەم تابلۆی وێنەکێشی مەکسیکییە کە لە کۆکراوەکانی مۆزەخانەی لووڤر دابنرێت. لە ساڵانی چلەکاندا، کالۆ ھەم لە پێشانگا ھونەرییەکانی مەکسیک و ئەمریکا بەشداری کرد، ھەروەھا لەلایەکی دیکەوە وەک مامۆستای ھونەر کاری کرد. کالۆ یەکێک بوو لە ئەندامانی دامەزرێنەر لە کۆمەڵەی سێمیاریۆ دی کولتوورا مێکسیکانا. لە ساڵی ١٩٥٣، یەکەمین پێشانگای تاکەکەسیی کردەوە لە مەکسیک، ئەمەش بەماوەیەکی کورت بوو بەر لە مردنی لە ساڵی ١٩٥٤، واتە لە تەمەنی ٤٧ ساڵی.
خوێندنەوەی زیاتر...


لە ھەواڵەکاندا
ڕۆبەرت فیکۆ
ڕۆبەرت فیکۆ

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
لە ١٦ی ئایارـدا :
  • ۱۹۱٦ - رێکەوتننامەی‌ سایکس پیکۆ مۆرکرا‌
  • ۱۹۹۹ - ئەمیری کوەیت ،شێخ جابر ئەحمەدی سوباح فەرمانێکی میری بڵآو کردەوە کە ڕێگە بە ژن دەدات بۆ خۆ کاندید کردن و هەڵبژاردن ، ئەمەش لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی ئومەی کوەیت ، ئەم بڕیارەش پەسەند نەکرا دووای لە لایەن ئەنجومەنی ئومەوە دووای هەڵبژاردنەکان .
  • رۆژی گۆڕە بەکۆمەڵەکان (عێراق)
  • رۆژی مامۆستا لە مالیزیا .
  • ۱۹۲٦ - سوڵتان محەمەدی شەشەم سوڵتانی عوسمانی کۆچی دووای کرد .


زیاتر لەم ڕۆژەدا »


ئایا زانیوتە...
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٤٦١ وتار و ١٣٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٢٬٥٧٥ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٣٣ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٥٥٬٤٦١ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.